ته‌مووز 16, 2018 08:59 Asia/Tehran
  • عەبادی : بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە پەلامارێک بۆسەر ناوەندە حکومەتیەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی رابردوو بە ئاماژە بەوەی کە بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە پەلامارێک بۆسەر ناوەندە حکومەتیەکان پێوستە ، لە هێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتەی ویست لە جیاتی دەکارهێنانی فیشەک ، شتی دیکە دەکاربێنن بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، حەیدەر عەبادی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تاقمێک دەیانەوێ بە ئەنجامدانی تاوانی رێکخراو لە عێراق ، ئاڵۆزیەکانی ئەم وڵاتە توند کەن ، جەختی کردەوە : پێویستی بە زانیاری ورد هەیە بۆ جیاکردنەوەی شارومەندانی راستەقینە کە بەدوای داواکاریەکانیاندان ، لە گەڵ کەسانێک کە زیان بە ناوەندە حکومەتیەکان دەگەیەنن .

لە هەمان کاتدا عەلی کازم بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف شەوی رابردوو رایگەیاند دوای وەستانی چەند کاژێرەی گەشتەکان لەم فڕۆکەخانەیە بە هۆی روودانی ئاڵۆزی ، بۆجارێکی دیکە گەشتەکان لەم فڕگەوە دەست پێ بونەوە .

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی ناڕەزای لە چەند پارێزگایەکی باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت و داوای دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا دەکەن. هۆشیار عەبدوڵا راشیگەیاند، دوای هەڵبژاردنەکانی 12ی (ئایار/5)ەوە باشترین چارەسەر بۆ دۆخی عێراق بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی نێودەوڵەتییە بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

شیاوی باسە لەنزیک حەوتەیەک لەمەوبەرەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی لە پارێزگا باشوورییەکانی عێراق لەدژ دابەزینی  ئاستی ڕاژەکارییەکان و پەرەی هەژاریی و بێکاری، تەشەنەی سەندووەو ھەوڵی کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە بۆ دامرکاندنەوەی ئەو بشێوییانە ھەتا ئێستا ھیچ دەرەنجامێکی نەبووە.

دوابەدوای پەرەی ناڕەزایەتییەکانی کۆمەڵایەتی لەشارەکانی باشووری ئێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە فەرمانێکی حەوت خاڵی دا ، لەسەر ڕاگەیشتنی خێرا بە خواست وگرفتی خەڵکی ئەم شارانە، پێداگری کرد .

 ئەم فەرمانە داگری تەرخان دانی سێ هەزار و پێنسەدمیلیار دینار، دابین کرانی ئاوی خواردنەوە لە ڕێگەی پاقژکردن و پاڵاوتنی ، چارەسەرکرانی گرفتی  تۆڕی کارەبا و دابین کردنی  خزمەتگوزاری تەندروست  و چەند بریاری دیکە لەبارەی خزمەتگوزاری گشتییە.

عەبادی پێشتریش لە سەفەر بۆ پارێزگەی بەسرە ی ئێراق بەڵێنی  دابوو  دەهەزار دەرفەتی ئیش و کار لەم پارێزگەیە  چێ بکات  .

دەرکرانی فەرمانی حەوت خاڵی بۆ دابینکرانی خواستی ناڕازیان  لەلایەن حەیدەر عەبادی لە حاڵێکدایەکە ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی و خۆپیشاندان ی توندوتیژی چەندڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی باشووری ئێراق ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەیشتە بەغدای پێتەختی ئێراق.

سەرپەیڤ