ته‌مووز 16, 2018 11:47 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی نێوان هێزە ئاسایشیەکانی عێراق و خۆپێشاندەران لە شارە باشووریەکانی ئەم وڵاتە

درێژەی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لە شارەکانی باشووری عێراق کە پەلاماری کەسانی نەناسراوی بۆسەر ناوەندە حکومیەکان و تێکدانی سامانی گشتیی لە گەڵدا بوو ، تێکهەڵچوونی نێوان هێزە ئاسایشیەکان و ژمارێک لە خۆپێشاندەرانی لێکەوتەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئیرنا ، بەپرسێکی ئاساشیی عێراق کە ویستی ناوی ئاشکرا نەکرێ ، گوتی : لە پەلاماری چەکداریی کەسانی نەناسراو بۆسەر بینای دادگای شارۆچکەی  سەماوە سێ کەس کوژران . هەندێ کەسی هەلپەرستیش هاوکات لە گەڵ خۆپێشاندانی خەڵکی بەسرە ، بە نیازی هێرش بۆسەر بینای پارێزگاری بوون کە پۆلیس بە گازی فرمێسک هێن بڵاوەی پێکردن .

تاقمێک لە نێو خۆپێشاندەرانەوە بە نیازی پەلامار بۆسەر بیری نەوتیی زوبەیر لە باشووری رۆژاوای بەسرە بوون کە رووبەڕووی هێزە ئاسایشیەکان بوونەوە .

«عبدالحسن الجابری»  جێگری بەرپرسی ناوەندی تەندروستیی پارێزگەی زیقار لە باشووری عێراقیش وتی : ناڕازیان رۆژی یەکشەممە لە گەڵ هێزەکانی پۆایس لێکیان دا کە لە ئەنجامدا 15 ناڕازی و 25 کەس لە هێزەکانی پۆلیس برینداربوون .

راپۆر دەڵێن ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی توندو تیژانەی رۆژی یەکشەممە لە شارە باشووریەکانی عێراق 160 برینداری لێکەوتووەتەوە .

سەرپەیڤ