ته‌مووز 16, 2018 17:24 Asia/Tehran
  • پێداگریی فوئاد مەعسوم لەسەر هێنانەدی داواکاریی جەماوەری پارێزگا باشووریەکانی عێراق

دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە پارێزگا باشوورییەکانی عێراق، شاندێکی عەشیرە عێراقییەکان چاویان کەوت بە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەو لەمەڕ گۆڕانکارییەکانی بەسرە وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، نووسینگەی سەرۆک کۆماریی عێراق بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لەدیدار لەگەڵ شاندێکی پیاوماقوڵان و سەرۆک عەشیرەکانی پارێزگای بەسرە(باشووری عێراق) بەسەرۆکایەتی عەبدوسەلام ئەلمالکی پێی راگرتووە لەسەر پێویستیی چارەسەریی خێرا و دەسبەجێی کێشە سەرەکییەکانی خەڵک لەو پارێزگایە.

فوئاد مەعسوم لەو چاوپێکەوتنەدا بەپێداگری لەسەر چارەسەریی کێشەی بێکاری خەڵکی بەسرە، ڕایگەیاندووە: ویست و داوای جەماوەری پارێزگا باشووریەکانی عێراق دەبێ مسۆگەر بکرێ.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رۆژی یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ عەشیرەکانی پارێزگای بەسرە، پێی داگرت: ئامانجی حکومەت خزمەت کردن بە خەڵکی عێراق و دانیشتووانی بەسرەیەو بەزوویی بودجەی پێویست تەرخان دەکا بۆ ڕاژەکاریی گەیاندن و بنیات نانەوەی شاری بەسرە.

لەهەواڵێکی دیکەدا، "سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح" میری کوەیت لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی عێراق بەمەبەستی دەربازبوون لە شوێنهاتەکانی بشێوییەکانی ئێستای ناوچە باشوورییەکانی ئەو وڵاتەو هیوای خواست: ئاسایش و ئاشتی بەسەر عێراقدا زاڵ بێ.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارێک لە شارومەندانی عێراقی لە بەسرەو ژمارێکی دیکە لەشارەکانی عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی بشێو وئاڵۆزی ڕاژەکاری گەیاندن و بێکاری خۆپێشاندانیان کرد.

سەرپەیڤ