ته‌مووز 18, 2018 11:33 Asia/Tehran
  • گیرانی  بیست و دوو داعشی لە باکووری ئێراق

ناوەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا لە ئێراق باسی گیرانی بیست و دوو کەس لە ئەندامانی داعشی کرد لە باکووری ڕۆژاوای شاری مووسڵ .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی  کەناڵی تەلەفزیونی ئەلعالەم  ، محەممەد جەبووری  وتەبێژی ناوەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا لەباکووری ئێراق لە بەیاننامەیەک دا  ڕایگەیاند  ئەندامانی داعش  لە کێوەکانی  عەتشانە و بادوش  لە پارێزگەی نەینەوا  لەلایەن هێزی هەواڵگریی ئێراقەوە گیراون .

جەبووری وتیشی :  هێزی ئاسیاشیی ئێراق سەرەتا ئەوانیان بێ چەک  کرد و دواجار بۆ پشکنین گواستنیان  بۆ ناوەندی فەرماندەیی  .

پارێزگەی نەینەوا لەباکووری ئێراق ئەگەرچی  دوای ئازاد کران لەدەستی داعش، شایەتی سەقام و ئاسایشی  مام نێوەنجییە، بەڵام ئۆپراسیۆنی ڕاوەدوونانی ئەندامانی داعش  و گیران و ڕادەست کرانیان  لە لایەن دەزگەی ئاسایشییەوە درێژەی هەیە.

شاری مووسڵ لە پارێزگەی نەینەوا ناوەندی  تیرۆریستانی داعش ژووئەنی ساڵی 2017 لە دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد کرا.

دەوڵەتی ئێراق  کۆتایی ئامادەبوونی تاقمی تیرۆریستی داعشی  لە دیسەمبەری ساڵی 2017 ڕاگەیاند بەڵام  پاشماوەی ئەم تاقمە تیرۆریستییە بە شێوەی پرژ و بڵاو  پەلامار بۆسەر  هەندێ ناوچەی ئێراق دەکەن.

سەرپەیڤ