ناردنی دوو کوپتەری ئێرانی بۆ ئێراق بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگر
تهمووز 20, 2018 19:55 Asia/Tehran
وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران باسی کرد لە ناردنی دوو کوپتەری ئێرانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگری ناوچەی هور عەزیم لە ئێراق .
ڕەزا جەعفەر زادە وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێرانی ئیسنا وتی : بە سەەرنج بە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی هور عەزیم و داخوازی و.ەزیری ناوخۆی ئێران بۆ ناردنی کوپتەرەکانی ئاگرکوژێنەوە و یارمەتی بە کوژاندنەوەی ئاگر وتووێژ لە گەڵ لایەنی ئێراقی بۆ دابینی ئاسایشی فڕین لە ئاسمانی ئەو وڵاتە ئەنجام درا و بە یەکجاری کردنی سەرەتاییەکانی پێویست ، دوو کوپتەری ئێرانی بەڕێ کران بۆ ناوچەکە .