ته‌مووز 20, 2018 19:56 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی : راژەکاری بە دروشم ناکرێ

نێونەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق وێڕای رەخنەگرتن لە کردەوەی حکومەتی ئەم وڵاتە لە راژەکاری گەیاندن بە خەڵک رایگەیاند : خزمەت بە خەڵک بە هوتاف و دروشم ناکرێ بەڵکوو کردەوەی دەوێ .

بەپێی راپۆرتی سۆمەریە نیوز ، سەید ئەحمەد سافی نێونەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق ئەمڕۆ لە وتارەکای نوێژی هەینی دا رایگەیاند : راژەکاری گونجاو و باش دەبێ لەسەر بنەمای متمانەی نێوان دوو لایەن واتە بەرپرسان و خەڵک بێ و ئەم کارە پێویستی بە کات هەیە تا مسۆگەر بێ .

لە هەمان کاتدا ، ئایەتوڵڵا سەید موحەممەد تەقی مودەڕسی لە مەرجەعە دینیەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای رەخنەگرتن لە دواکەوتنی پێکهاتنی حکومەتی نوێ جەختی کردەوە : رووداوەکانی ئەم بەینەی عێراق نیشان ئەدا ، لە هاریکاریی نێوان گەلی عێراق و دەزگاکانی دابین کردنی راژەکاری ، کەلێن هەیە و هەر ئەم کەلێنانە وایکردووە هەندێ لا لاوازی لە خزمەت گەیاندن بقۆزنەوە .  

ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لە ئێراق لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە سەرەتا لە پارێزگای بەسرە لە باشوور  و لە ناڕەزایەتی  بە کێشەی  کارەبا  ،ئاو  و بێکاری لاوانی ئەو پارێزگایە سەرەڕای  چالاکی  کومپانیا بیانیەکان  لە کێڵگە نەوتیەکانی  ئەو پارێزگایە و هەروەها  ناڕەزایەتی  خەڵکی  پارێزگای واسێت  بە دۆخی کارەبا  دەسپێکرا و هێدی هێدی  تەشەنای کردە پارێزگاکانی دیکەی  باشور و ناوەندی  ئێراق  بەڵام چەند ڕۆژ دواتر بێ دەنگ بوو  و ئێستاکەش  بە شێوەی بەربڵاو لە بڕێک لە ناوچەکاندا درێژەی  هەیە .

  ئەو ناڕەزایەتیانە  لە حاڵێکدایە کە  بە تێپەڕینی دوو مانگ  لە بەڕێوە چوونی  هەڵبژرادنە پەرلەمانیەکانی 22 گوڵان  لە  ئێراق ، هێشتا ئاکامی یەکجاری هەڵبژاردنەکانی لە گرێوی ژوماردنەوەی بە دەستی دەنگەکانە  ، تەمەنی  پەرلەمانی  پێشوو کۆتایی  پێهاتووە  و کاتی پێکهێنانی پەرلەمانی نوێ  فڕاکسیونی گەورەتر و دەوڵەتی نوێ هەروا لە گومان دایە .

سەرپەیڤ