ته‌مووز 21, 2018 10:28 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی ئەلفەتح: شەرت و مەرجی پارتە کوردییەکان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنێکی گەورە ڕەتکراوەیە

یەک لە ئەندامانی هاوپەیمانیی هەڵبژاردنیی فەتحی ئێراق، مەرج و شەرتی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی مەزن لەپەرلەمانی بە قەبووڵنەکراو زانی.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "ئەباء"ی ئێراق، عامر فایز، لە ئەندامانی هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری رۆژی هەینی شەرتی کوردەکان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی گەورەتری بەزیانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان زانی و وتی: فەتح ڕازییە بەوەی بەرنامەو پلانی حکومەتی و دیاریکراو بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی گەورەتر ئاامدە بکرێ و بخرێتەبەردەست گشت هاوپەیمانیەکان و هەرکەس لەگەڵیدا بوو، پەیوەستی ببێ و نەیارانیس ڕوو بکەنە هاوپەیمانیی نەیار.

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانیی فەتح کە پاش هاوپەیمانیی سائیرون، زیاترین کورسی پەرلەمانی بەدەست هێناوە، هەروەها بەئاماژە بە نەیارەتی زۆرێ لە هاوپەیمانییە سیاسییەکانی ئێراق لەگەڵ مەرجی کوردان لەمەڕ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان، وتی: لەسای دوو دەستەیی هاوپەیمانانی کورد لەبەر ناکۆکییە ناوخۆییەکانیان، دۆخی کوردان لەمەڕ پێکهێنانی فراکسیۆنی پەرلەمانی لاواز بووە.

پاش کۆپرسی نایاسایی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەسای نەیارەتی تورکمان وعەرەبەکانی پارێزگای کەرکووک، بارودۆخی ناوچە جێ ناکۆکەکان لەوان پارێزگای کەرکوک کە هێزی پێشمەرگە لە ساڵی٢٠٠٣دا کۆنترۆڵی گرتبووەدەست، ئاڵۆزکاو بوو.

هێزە ئێراقییەکان ١٦ی ئۆکتۆبری٢٠١٧ بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ئەو ناوچانە بەهاتنە نێو شاری کەرکووک ، هێزی پێشمەرگەیان گەڕاندەوە سنوورەکانی پێش داگیرکرانی ئێراق لەلایەن ئەمریکاوە.

هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی ئێراق ، ١٢ی مای٢٠١٨ بەڕێوە چوو و هاوپەیمانی سائیرون بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بەدەس خستنی پەنجاو چوار کورسی، فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری بە٤٧کورسی ونەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بەچل و دوو کورسی، زیاترین کورسیی پەرلەمانی ئێراقیان بەدەست هێنا.