ته‌مووز 23, 2018 08:57 Asia/Tehran
  • ١٣ کوژراو و ٧٩ بریندار لە ناڕەزایەتیەکانی ئێراق

ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا دوایین ڕێژە و ئاماری قوربانیانی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەری لە باشوور و ناوەڕاستی ئەم وڵاتە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردووی بە ١٣ کوژراو و ٧٢٩ بریندار ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "فازڵ غەراوی" ڕاشیگەیاند ،کە لە ٧٢٩ بریندارە ٤٦٠ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانی ئێراقن و تەنیا ٢٦٩ کەسیان لە خەڵکی ناڕازین.

غەراوی هەروەها ژماری کەسانی گیراو لەو ناڕەزایەتی دەربڕینانەی بە ٧٥٧ کەس هێنایە ئەژمار و وتیشی: زۆربەی گیراوان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئازاد کراون.

بە قسەی فازڵ غەراوی لە خۆپیشاندانەکانی دوو هەفتەی رابردوودا ٩١ بینا و باڵاخانەی دەوڵەتی و ماڵ و خانووبەرە و ئۆتۆمبیل زەبریان لێ کەوتووە.

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێراق لە هەفتەی ڕابردوودا لە چەن پارێزگایەکی باشووری ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕیبن بەرامبەر بە لاواز بوونی ڕاژەکاریی دەوڵەت، بێکاری و گەندەڵی ئیداری بەڕێوە چوو. ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە  سەرەتا لە بەسرەی باشووری ئەم وڵاتەوە دەستی پێ کرد و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کەمبوونی کارەبا، ئاو و بێکاری لاوان بوو و پاشان کێشرایە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی ئێراق.

دوابەدوای پەرە سەندنی ناڕەزایەتی جەماوەری ''حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە فەرمانێکی حەوت بڕگەییدا ، جەختی کرد لە سەر پێویستیی پێڕاگەیشتنی خێرا بە داخواز و کێشەکانی خەڵکی ئێراق.

سەرپەیڤ