ئاب 06, 2018 19:03 Asia/Tehran
  • کۆتایی ژماردنەوە بەدەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق بەفەرمیی ڕایگەیاند، رەوتی ژماردنەوە بەدەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنیی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەهەموو ناوەند و بنکەکانی دەنگدان کە سکاڵا لەدژیان هاتبووە ئاراوە، دەس پێ کرا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا بەگێڕانەوە لە کەناڵی سومرییەنیوز، جارێ هیچ هەواڵێک لەبارەی ئاستی گۆڕانکاریی ئەنجامی دەنگەکان لەبەراوەرد لەگەڵ ژماردنەوەی ئەلەکترۆنی دەنگەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق لە سێی ژوولای٢٠١٨ پاش سکاڵای لایەنە جیاجیاکان لەمەڕ بوونی ساختەکاری لەژمارێک لە ناوەند وبنکەکانی دەنگدان، ژماردنەوەی دەنگەکانی دەسپێکرد.

پاش ئەوە، دادگەی یاسای بنەڕەتیی ئێراق وەک گرینگترین دەزگەی دادەوانی شرۆڤەی یاسای بنەڕەتی لەو وڵاتە لە ٢١ی ژۆئەن ڕەزامەندیی خۆی لەگەڵ گەڵاڵەی هەڵوەشانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات و ژماردن بەدەستی سەتا دەی گشت دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە، ڕاگەیاندبوو.

سەرپەیڤ