ئاب 08, 2018 17:17 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی ئێراق: ئەرکی ئێمە پشتگری کردن لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا لە سەر ئێران، وتی: ئەرکی دینی و ئەخلاقیی ئێمە پشتگری کردن لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەیید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، لە لێدوانێکدا لە نێو کۆڕی بلیمەتان، نوێنەران و بەرپرسانی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوار شەممە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێرگوشاروبایکۆت و تەوژمێکدایە کە سێرەی بۆ ئابووری و دەستەڵاتە سیاسییەکەی گرتووەو دیارە لە ئاوا قەیرانێکیش دا عێراق دەبێ دەلاقەیەک بێت بۆ ھەناسە کێشانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چونکو ئەم وڵاتە لە تەواوی قەیرانەکاندا لە تەنیشتی ئێمەدا ڕاوەستاوە.

حەکیم بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، ھەبوونی نزیکەی ١٣٠٠ کیلومەتر سنووری ھاوبەش و بەرژەوەندی، پەیوەندی و خزمایەتییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق لەو فەکتەڕانەن کە ناتوانین بە ھەندی نەگرین، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرنجدانی حیکمەت و زیرەکی و وریا بوونی ڕێبەرەکەی بێ گومان بە سەر ئەم قەیرانەش دا سەردەکەوێ.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە شەشەمی ئوت لە فەرمانێکدا ھێندێک لە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەو وڵاتە دژی ئێرانی لە بەشی زێڕو ترۆمبیل سازی دا گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ