ئاب 12, 2018 21:46 Asia/Tehran
  • داخرانی سنووری نێوان عێراق و کوەیت لە لایەن خۆپیشاندەرانی عێراقییەوە

خۆپیشاندەرانی عێراق وەک ناڕەزایی دەربڕینێک لە بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، بە ئاراستەی دەروازەی وشکانیی سەفوانی نێوان عێراق و کوەیت بەڕێکەوتن و ڕێگاکەیان داخست و هەڕەشەی ئەوەشیان کردووە کە بەردەوام دەبن لە سەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان ھەتا ئەو کاتەی کە داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، خۆپیشاندەرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بە خراپیی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە، لە پارێزگای بەسرە، دەروازەی سنوریی سەفوانیان کە عێراق بە کوەیتەوە دەبەستێتەوە داخست.

خۆپیشاندەران کە ژمارەیان دەیان کەس دەبوو، ئیدانەی هەڵوێستی حکومەتیان کرد کە وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە.

خۆپیشاندەران وەک ناڕەزایی دەربڕینێک لە بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، بە ئاراستەی دەروازەی وشکانی سەفوانی نێوان عێراق و کوەیت  بەڕێکەوتن و ڕێگاکەیان داخست، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە هاتووچۆی بارهەڵگرەکان و ئوتۆمبێل لە عێراقەوە بۆ کوەیت و بە پێچەوانەشەوە ڕابوەستێت.

خۆپیشاندەران هەڕەشەی ئەوەشیان کرد کە، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت، بەتایبەت دۆسیەی ڕەخساندنی هەلی کار بۆیان.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ماوەی یەک مانگە پڕیشکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی پارێزگاکانی باشوری عێراق سەرەتا لە پارێزگای بەسرەی باشووری ئەو وڵاتەوە دەستیپێکرد و دواتر زۆربەی پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی گرتووەتەوە.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ژمارەیەک هاووڵاتیی عێراقی کوژراون و بە سەدان کەسیش برینداربوونە، کە ژمارەیەکیان لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانن.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی جێبەجێکردنی بەشێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی داوە، بەتایبەت دوای ئەوەی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی پشتیوانیی خۆی بۆ ڕەوایەتی و داوای خۆپیشاندەران دەربڕیوە.

سەرپەیڤ