ئاب 13, 2018 08:01 Asia/Tehran
  • رەتکرانەوەی پاشەکشەی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە ناوچە سنووریەکانی عێراق و سوریا

فەرماندەریی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی پاشەکشەی هێزەکانی خۆی لە ناوچە سنووریەکانی عێراق لە گعەڵ سوریای رەت کردەوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ، جەواد کازم ، لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند ، ئاخر و ئۆخری حەوتەی رابردوو و بە هاواهەنگیی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق ، لە نێوان هەندی پێکهاتەی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی پارێزگەی نەینەوا جێگۆڕکێی هێز کرا کە ئەم پرسە لە هەموو پێکهاتە سەربازیەکاندا شتێکی باوە .

ناوبراو وتیشی : هێزەکانی حەشدی شەغبی بە هاواهەنگیی ئەرکانی هەڵمەتە هاوبەشەکانی ئەرتەشی عێراق لە ناوچە سەرەکیەکانی سنووری عێراق لە گەڵ سوریا جێگیرن و گۆڕانێک لە گەڵاڵەی ئاسایشیی ئەم ناوچانەدا نەکراوە .

کەناڵی سعودیی ئەلحەدەس رایگەیاندبوو ، هێزەکانی حەشدی شەغبی عێراق لە ناوچە رۆژواییەکانی پارێزگەی نەینەوا و سنووری سوریا بە دوای گوشاری ئەمریکاوە کشاونەوە .

سەرپەیڤ