ئاب 13, 2018 13:15 Asia/Tehran
  • ئەندامی هاوپەیمانی فەتح : حکومەتی داهاتووی عێراق مولزەم بە پێبەندبوون بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران نیە.

ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح گوتی : حکومەتی داهاتووی عێراق مولزەم بە پێبەندبوون بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ئاماژەی پێکردووە ، نابێ ، چونکە ئەمە بڕیارێکی ئەمریکیە و بڕیاری رێکخراوی نەتەوەکان نیە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئەلمەعلوومە ، " عامر فایز " لە دیمانەیەیکی تەلەفزیۆنی دا بە ئاماژە بە سەرسامیی کۆڕ و نێوەندە سیاسیەکان لە راگەیاندنی پێبەندبوونی عەبادی بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران گوتی : حکومەتی داهاتووی عێراق مولزەم بە پێبەندبوون بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ئاماژەی پێکردووە ، نابێ.

فایز بە ئاماژە بەوەی کە ئابووری عێراق پێوەندی بە ئابووری ئێرانەوە هەیە ، چونکە کەرتی تایبەتی لە عێراق لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران زێانی پێدەگات ، وتیشی : بەغدا دەبێ لە گەڵ واشنگتون لە بارەی هەڵاوردنی عێراق لەپێبەندبوون بە بایکۆتەکانی دژی ئێران وتووێژ بکات .

ئەو جەختی کردەوە بەغدا باشتر وابوو لە جیاتی پێبەندبون بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران ، لە بەرامبەر ئەمریکادا هەڵوێست بگرێ .