ئاب 14, 2018 12:08 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی عەبادی و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی  داهاتووی ئێراق

سەرۆک وەزیرانی ئێراق و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم وڵاتە ، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکتر ، دەستیان دایە لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ڕەوتی پێکهاتنی دەوڵەتی داهاتوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز،  نووسینگەی زانیاری گەیاندنی  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە ناوبراو لە نووسینگەکەی  لەگەڵ   یان کوبیش  نوێنەری  تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئێراق، دیداری کرد.

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە : لە ڕەوتی  ئەم دیدارەدا ددوو لایەن دەستیان دایە لێکدانەوەی ڕەوشی گشتیی وڵات، ڕەوشی ناوچە، گۆڕانکارییەکانی  سیاسی و ڕەوتی پێکهاتنی دەوڵەتی  داهاتووی ئێراق.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، کوبیش  هەوڵی دەوڵەتی ئێراقی  لە پێناو وڵامدانەوە بە داواکاری  ناڕازیان ڕێز لێ نا . 

گۆڕەپانی سیاسی ئێراق شایەتی  وتووێژی سیاسی فراکسیۆنەکانی سیاسی سەرکەوتوو بۆ پێکهاتنی فراکسیۆنی زۆرینەیە  کە بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو دەبێت.