ئاب 15, 2018 19:04 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: سیاسەتی بایکۆت کردن جێگای قەبووڵ نییە

سەیید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی لە دیدار لەگەڵ «داگلاس سیلیمان» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: سیاسەتی بایکۆت کردنی وڵاتان بە جێگای قەبووڵ نازانین .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،سەییدعەممارحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «داگلاس سیلیمان» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە عێراقییەکان سیاسەتی بایکۆت کردنی نەتەوەکان بە ڕەتکراوە دەزانن، وتیشی: ئەم سیاسەتانە دەرەنجامێکی نەرێنیی زۆریان بۆ ئاسایشت و سەقامی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین ھەیە.

ناوبراو ئاماژەی کردە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران و وتیشی: ڕەنگدانەوە نەرێنییەکانی ئەم بایکۆتانە شوێن لە سەر عێراقییەکان دادەنێت کە پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی، ئابووری و ڕۆشنبیریی بەربڵاویان لەگەڵ ئێرانییەکاندا ھەیە.

سەییدعەممارحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق پێشتریش وێڕای ئیدانە کردنی بایکۆتەکانی واشێنگتۆن دژی تاران، بایکۆتی ئێرانی بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە ڕاگەیاند بوو.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مای ٢٠١٨ کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

ترەمپ ڕۆژی دووشەممە شەشەمی ئوتیش لە فەرمانێکدا ھێندێک لە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەو وڵاتە دژی ئێرانی لە بەشی زێڕو ترۆمبیل سازی دا گەڕاندەوە .

سەییدعەممارحەکیم ھەروەھا لە دیدار لەگەڵ یان کوبیش ناردراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ عێراق، خوازیاری ڕۆڵگێڕانی بەربڵاوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بوو بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و گرفتەکانی ناوچەکە. یان کوبیشیش لەو دیدارەدا ستایشی ڕۆڵی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی کردبوو لە ڕووی لێک نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان و پێکھێنانی ھاوتەریبی و ڕێککەوتن لە نێو باڵ و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق دا.

سەرپەیڤ