ئاب 16, 2018 20:20 Asia/Tehran
  • پێمل بوونی بەغدا بە بایکۆتەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی تەبایی نامەی ئاسایشتیی دوو لایەنەیە

ھەیسەم خەزعەلی لێکۆڵەری سیاسیی عێراق ڕایگەیاندووە: داخوازیی واشێنگتۆن لە بەغدا بۆ پێبەند بوونی بە ھەنگاوەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردنی وڵاتان و ھەروەھا ھەرچەشنە بەڵێن دانێکی عێراق لەم بوارەدا بە پێچەوانەی تەبایی نامەی چوارچێوەی ستراتژیی واژۆ کراوی نێوان عێراق و ئەمریکایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ھەیسەم خەزعەلی لێکۆڵەری سیاسیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی میدیایی دا جەختی کرد:تەبایی نامەی چوارچێوەی ستراتژیی کە لەلایەن عێراق و ئەمریکاوە واژۆ کراوە، ڕاشکاونی پێی لە سەر بەکار نەھێنرانی عێراق بۆ زەبروەشاندن لە وڵاتانی دیکە دادەگرێت. ئەم لێکۆڵەرە عێراقییە ڕایگەیاندووە: خواستی ئەمریکا بۆ بەڵێنمەند کردنی عێراق بە ھەنگاوەکانی خۆی دژی ئێران بە پێچەوانەی ئەو تەبایی نامەیەیە کە لە نێوان ھەردووک وڵات دا واژۆ کراوە. ناوبراو پێشی داگرتووە کە: ئەمریکا لە کاتی بایکۆت کردنی ئێران، لە ڕاستی دا عێراقیشی بە بایکۆتەوە گلاندووە، چونکو بەرژەوەندییەکانی ئێران و عێراق لە زۆر بواردا پێکەوە گرێ دراون.

ھەیسەم خەزعەلی لێکۆڵەری سیاسیی عێراقی ھەروەھا بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی چەند وڵاتی جیھان بە بێ ڕەزامەندیی ڕێکخراوەی نێونەتەوەییەکان ئەنجام دەگرێت کە دیارە ئەمە بە زیانی خودی ئەمریکاشە.

بڕێک لە میدیاکانی عێراق پێشتر نووسی بوویان کە نیو ملوێن لاوی عێراقی کە لە بواری گەشتکاری چالاکی دەنوێنن، ئەگەر بێتوو بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی جێبەجێ بکرێن بێکار دەبن و جیا لەمە دابەزینی ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی کە سەردانی عێراق دەکەن شوێنێکی نەرێنی لە سەر ئابووریی ئەم وڵاتە دادەنێت.

عێراق و ئێران خاوەنی دە بوارگەی سنووریی فەرمین بۆ ئاڵووێری بازرگانی و ھاتوچۆی موسافیرەکان کە سێ بوارگەیان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دا ھەڵکەوتوون.