ئاب 19, 2018 13:12 Asia/Tehran
  • درێژەی هەڵمەتی هێزە ئاسایشیەکانی عێراق لە دژی تیرۆریستان

وەزاڕەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند ، هێزە ئاسیاشیەکانی ئەم ڵاتە توانیان ژمارێک لە ئەندامانی گروپی تیرۆریستیی داعش لە موسڵ بناسن و بیانگرن .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، وەزاڕەتی بەرگریی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند ، تیرۆریستانی داعش بە دوای ئامادە سازیی بۆ جێبەجێ کردنی هەڵمەتی تیرۆریستیی لە دژی شارومەندانی عێراقی و هێزە ئاسایشیەکان لە نەینەوا  بوون .

سەرباری شکستی هێنانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق ، هێشتا تاقمێک لە ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە چەندین ناوچەی ئەم وڵاتە ئامادەن و بە شێوەی پەرت وبڵاو کاری تیرۆریستیی دەکەن .

لە هەمان کاتدا ناوەندی راگەیاندنی دەنگوباسە ئاسیشیەکانی عێراق رایگەیاند  هێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە توانیان لە هەڵمەتێکدا لە شاری موسڵ ، هەندێ بۆمبی بەجیماو لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگەی نەینەوا بدۆزنەوە و پوچەڵی کەنەوە .

هێزە ئاسایشیەکانی عێراق هەروەها گوندی قابوسیە هەڵکەوتوو لە پارێزگەی نەینەوایان بە تەواوەتی لە کەلوپەلی سەربازیی بەجێماو لە داعش پاک کردەوە .

سەرپەیڤ