ئه‌یلوول 10, 2018 16:17 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی هەوڵی ئەمریکا بۆ ئاڵوزکردنی دۆخی بەسرە

وتەبێژی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند : ئەمریکیەکان لە ڕێگەی باڵوێزخانەی خۆیان لەم وڵاتە هەوڵیان دا دۆخی بەسرە ئاڵوز بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلمەیادین " ئەحمەد ئەلئەسەدی" وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح وتی: کۆنسولگەری ئەمریکا لە بەسرە هەڕەشە گەلێکی دەسپێکرد ووە کە مەبەستی داسەپانی بیرۆکەیەکی سیاسی بە پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی نیشتمانی عێراق بوو. ئەلئەسەدی وتی: بیداری ووشیاری نەتەوەی عێراق پیلانەکانی ئەمریکای لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو کردەوە. فالح ئەلخەز عەلی" یەکێ لە نوێنەرانی پارێزگەی بەسرەیش وتی : ڕوداوگەلێک کە لە بەسرە ڕووی دا پێشان ئەدات کۆنسولگەری ئەمریکا پێشتر گەڵاڵەیەکی بەربڵاوی بۆ تێکدانی یەکیەتی ویەکگرتوویی نیشتمانی لەم پارێزگەیەو کاول کردنی، ئامادە کردبوو/. ناوبراو وتیشی: خۆپێشاندانی پارێزگەی بەسرە هەرلە سەرەتاوە لەگەڵ داواکاری یاسایی وڕاستە قینە هاوڕەوت بوو وهەموو کاربەدەستان پشتیوانیان لیی دەکرد ، بەڵام هاتنی دزە کەران بۆ ناو گوڕەپان، ئاگر تێبەردانی بنکەی حیزبەکان، کۆنسولگەری ئێران وڕێکخراوە عێراقیەکان پێشان دەری پیلانێکی بەربلاو بوو. حسێن ئەلئەسەدی" یەکێ لە بەرپرسانی بزوتنەوەی ئیسلامی عێراق یش پیداگری کرد: ڕێکخراوەکانی هەواڵگری عەرەبستانی سەعودی ، ئیمارات، ئەمریکا وئینگلیس بە دامەزرانی ژووری ئۆپراسیۆن لە دوبەی ، بۆ کەڵکی خراپ وەرگرتن لە خۆپێشاندان لە بەسرە هەوڵیان دا ، چونکە دەزانن دەوڵەتی داهاتوو بەپێچەوانەی داواکاری ئەوان دادەمەزرێت. بەسرە لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە شایەتی خۆپێشاندانی جەماوەری لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێکاریی، لە خوارەوە بوونی ئاستی خزمەت گوزاری گشتیی وئاسایشتی، کەمبوونی ئاو وکارەبا وگەندەڵی لە ڕێکخراوەکانی دەوڵەتی بووە. 

سەرپەیڤ