ئه‌یلوول 12, 2018 14:53 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئیبراهیم جەعفەری لەسەر چوونەدەری هێزەکانی تورکیا لە ئێراق

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق جەختی کرد لەسەر چوونەدەری خێرای هێزەکانی تورکیا لەخاکی ئەو وڵاتە.

تورکیا لەچەند ساڵی ڕابردوو بەجاران بەبیانووی سەرکوت کردنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) دەسدرێژی کردۆتەسەر خاکی ئێراق، ئەو دەسدرێژیکردنانە لەگەڵ کاردانەوەی توندی حکومەتی ئێراق و وڵاتانی دیکە بەرەوڕوو بووە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی یانەی پەیامنێرانی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە ئەلجزیرە، ئیبراهیم جەعفەری لەدانیشتنی گشتیی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرەی میسر، وێڕای شەرمەزارکردنی هەڵوێستی تورکیا لەبەر دەسدرێژی کردنی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر ناچەی "باشیک"ی ئێراق، وتی: درێژەی ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لەخاکی ئێراق، پەسەندکراو نییە.

جەعفەری وتی: بەسەرنجدان بەوەی کە کۆمکاری عەرەب دەسدرێژکاریی تورکیا بۆسەر ئێراقی ئیدانە کردووەو خوازیاری چوونەدەری بەتەواوەتی ئەو وڵاتە لە ناوچەی باشیک بووە، بەڵام تورکیا هەروا درێژە دەدا بە کردەکەی.

وەزیری دەرەوەی ئێراق هەروەها بەئاماژە بە هۆگریی بەغدا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئانکارا وتی: ئێراق نەیاری پەیوەندیی دامەزراندن لەگەڵ هیچکام لە وڵاتانی دراوسێ نییە بەڵام ئەوە بەمانی بێ دەنگە لێکردن لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکان و پێشێلکرانی سەروەریی ئێراق نییە.

پێشتریش فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری ئێراق بەئاماژە بە پێویستیی چوونەدەری سەربازانی تورک لەناوچەی باشیک پێی داگرت: ئێراق، ئامادەبوونی هێچ هێزێکی سەربازیی بیانی لەخاکی خۆیدا قەبووڵ ناکا.

سەرپەیڤ