وریایی دانی ئیبراهیم جەعفەری بە ئەمریکا : مۆڵەتی خۆوەردان لە کارو باری عێراق بەکەس نادەین
وەزیری دەرەوەی عێراق لە کاردانەوە بە بەیاننامەی کۆسکی سپی و دەربڕینی دڵگرانیی چەواشە بۆکراوی کاربەدەستانی ئەمریکا لە حاند هەرەشە بۆسەر ناوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەو وڵاتە ،گوتی : گوتی: عێراق لە گیان و ئاسایشی هەموو شارومەندان لە خاکی خۆی لە هەروڵاتێک کەبن ئاگاداریی دەکات و مۆڵەتی خۆوەردان لە کاور باری نێوخۆی خۆیشی بە کەس نادات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتیی رۆژی هەینی ئیرنا، " ئیبراهیم جەعفەری" لە دانیشتنیی لە کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە لە کۆری هەواڵنێران دا ڕوو لە "دۆناڵدترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا جەختیکرد : عێراق خاوەنی هێزی ئاسایشییە و ئەوان دەستکەوتگەلێکیان بووە کە هیچ جێ شک وگومانیی تێادانییە و کاتێک کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان توانایی شکستدانیی داعش یان نەبوو، هێزە عێراقییەکان توانیان ئەوان شکست بدەن .
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها گوتی : وڵاتەکەی ئیزنی دەسوەردان لە کارو باری نێو خۆی بە کەس نادات و خۆیشی لە ماسەلەکانی وڵاتانی تر وەرنادات.
کاربەدەستە ئەمریکاییەکان دوای لە قاودرانیی ڕۆڵی کۆنسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئاژاوەکانیی ئەمدواییەی بەسرە و ئاگردانیی ناوەندەکانی دەوڵەتی، حیزبی و حەشدی شەعبی وهەروەها کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە چەواشەکاریی لە بارەی ئاسایشیی ناوەندەکانیی دیبلپماتیکیی خۆی نیگەرانی دەربڕیوە .
ئەمریکا هەروا بە دوای شکست لەمەڕ پێکهاتنی دەوڵەتێکی دەستنیا لە عێراق، گوشارە سیاسییەکانیی بۆ سەر بەغدا لە وان ئالۆزی نانەوە لە ناوەوەی عێراق(ئالۆزییەکانی بەسرە) و هەروەها گوشار بۆ سەر هێزەکانی خۆڕاگری عێراقیی(هۆکاری شکستی پرۆژەی داعش) لە دەستووری کار داناوە .