ئه‌یلوول 14, 2018 12:11 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق، چاڵاکیی کۆنسولخانەیی ئەمریکا لە بەسرەی بە مەترسیدار زانی

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق درێژەی چالاکیی کۆنسۆلخانەی ئەمریکا لە بەسرەی وەک مەترسییەک زانیی دژی ئاسایش و سەربەخۆیی عێراق و خوازیاری داخرانی ئەو ناوەندە بوو.

 بە  گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری  تەەلڤەزیۆنی ئەلغەدیر،" ئینتسار ئەلموسەوی" نوینەری پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای بەسرە و یەکی لە ئەندامانی هاوپەیمانی هەڵبژاردنەکانی ئەلفەتح، سەرکۆنسولیی ئەمریکا و ژمارێک لە لایەنەکانیی لە هۆکارانیی نائارامییەکانیی ئەمدواییەی بەسرە زانی و گوتی: پەرلەمانی عێراق یاساگەلێکی بۆ دیاری کردنیی ژمارەی کارگێرانی باڵوێزخانە و کۆنسولگەری ئەمریکا لەم وڵاتە دیاری دەکات. "ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە کاردانەوە لە حاند  بەیاننامەی کۆشکی سپی و دەربڕینی نیگەرانی بانگەشە بۆ کراویی کاربەدەستانی ئەمریکا لە مەڕ هەرەشەکران بۆ سەر ناوەندەکانیی دیبلۆماتیکیی خۆی لەم وڵاتە ، ،گوتی: عێراق لە گیان و ئاسایشی هەموو شارومەندان لە خاکی خۆی لە هەروڵاتێک کەبن ئاگاداریی دەکات و ئیزنی خۆوەردان   لە کاور باری  نێو ۆخی خۆیشی بە کەس نادات.

بە گوێرەی ڕاگەیاندرانیی کەنالی ئەلتەجاە، نائارامییەکانی ستانی بەسرە جگە لە  لەقاو دانیی ڕادەی پیلانگێریی ئەمریکا و عەرەبستان دژی عێراق، هەوڵیی کۆنسولخانەی واشنگتۆنیشی بۆ بردنیی کەسانی ئاژاوە گێر بۆ نێوان خۆپیشاندەران بە مەبەستی نانەوەی ئالۆزی و بشێوی لەقاودایەوە.

 کاربەدەستە ئەمریکاییەکان دوای لە قاودرانیی ڕۆڵی کۆنسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئاژاوەکانیی ئەمدواییەی بەسرە و ئاگردانیی ناوەندەکانی دەوڵەتی، حیزبی و حەشدی شەعبی وهەروەها کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە چەواشەکاریی لە بارەی ئاسایشیی  ناوەندەکانیی دیبلپماتیکیی خۆی  نیگەرانی دەربڕیوە .

سەرپەیڤ