ئه‌یلوول 15, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • ناکارامەیی  داعش لە دزە کردنەنێو باشووری سامرا

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق دزەی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ دەوروبەری شاری بەلەد لە باشووری سامرا لەباکووری بەغدایان ناکارام هێشتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری ئیسنا بە گیڕانەوە لە سومەریە نێوز ، هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە بەیان نامەیەکدا ڕایانگەیاند : تاقمێک لە تیپی ٤٣\ی  حەشدی شەعبی بە پیی زانیاریی ورد لە مەڕ بڕیاری هێزەکانی داعش بۆ پەلامار بۆ سەر بنکەی سەربازی وناسەربازی لە شاری بەلەد توانیان سەرەڕای پێشگیری لە دزەی ئەندامانی داعش شوێنی کۆبوونەوەی ئەم تاقمە تیرۆریستە بدەن بەر دەسڕێژ وژمارەیەک لەوان بکوژن. لەلایەکی ترەوە ،فەراماندەیی پۆلیسی کەرکووک بە دەرکردنی بەیان نامەیەک لە دەسگیر کرانی دوو تیرۆریست وتەقاندنەوەی دوو حەشارگەی سەربە داعش لەم پارێزگایەی عێراق هەواڵی دا. لە بەیاننامەی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک دا هاتووە: پۆلیسی فیدراڵی عیراق هەلمەتی گەڕان وپشکنین لە ژمارەیەک لە ناوچە گوندەکانی پارێزگەی کەرکووکیان دەسپێکردووە کە لە ئاکامی دا ٣٤ گولە هاوەن ، چوار موشەک وفڕۆکەیەکی دۆزراوەو دوو حەشارگەی داعش ڕۆخێنراوە. دەوڵەتی عیراق دێسەمبەری ٢٠١٧ کۆتایی بەشداری سەربازی تاقمی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند ، بەڵام بەجێ ماوانی تیرۆریست لە ناوچەگەلیک لەم وڵاتە پڕژ وبلاوبوون. سوپا وهێزە جەماوەریەکانی عێراق هەتا ئیستاکە هەڵمەتی جۆربەجۆریان بۆ پاکتاو کردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەبوونی ئەندامانی بەجێ ماوی داعش ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ