ئه‌یلوول 15, 2018 18:58 Asia/Tehran
  • پێشکەش کردنی هەزاران  کتێب بە کتێبخانەی موسڵ  لەلایەن خەڵکی فەلەستینەوە

خەڵکی فەلەستین لە کردەوەیەکی مرۆڤ دوستانە داوبە مەبەستی یەکگرتووی ویەکدەنگی لەگەڵ نەتەوەی عێڕاق ، هەزاران لاپەڕە کتێبی زانستییان پێشکەشی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی موسڵ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، ئەم کردەوە مرۆڤ دوستانەیەی شارومەندانی فەلەستینی لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە گروپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤، کتێبخانەی گەورەی موسڵیان ئاگر تێبەردا وهەموو کتێبەکان وبەڵگە وسەنەدە زانستیەا کۆنەکانیان کە بڕێکیان پێشینەی چەند هەزار ساڵەیان هەبوو، لەناو برد. " سەعد خەلیل " سەرۆکی " کەمپینی نیشتمانی فەلەستین پێشتیوانی لە کتێبخانەی موسڵ وتی: مانگی ئۆتی ڕابردوو ، نێزیک بە پێنج هەزار لاپەڕە کتێبی زانستیی ، فەرهەنگی ودینی لە بەردەستی ئەم کەمپینە دانراوە وئەم کتیبانە لە ڕێگەی شاندێکی فەلەستینیەوە دراوەتە باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمان. خەلیل وتی: ئەم کتێبانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین لەوان کەرتی غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن کۆکراوەتەوە. کتێبخانەی ناوەندی موسڵ یەکێ لە گەورەترین کتێبخانەکان لە بواری کتێبەکانی زانستیی وبەڵگە وسەنەدی کۆنە کە ٣٥٠٠ لاپەڕە کتێبی کون ودەس نەکەوتوو لە ناوی دا هەیە  کە لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعش بە شێوەی تۆکمە وتەواو لەناوبراوە.

سەرپەیڤ