دەرچوونی فەرمانی جێگیر بوونی هێزە عێراقیەکان لە سنوری تورکیا لە گەڵ عێراق
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەریی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ، فەرمانی جێگیر بوونی هێزی سنووروانیی ئەم وڵاتە بە درێژایی سنووری تورکیای دەرکرد .
بەپێی رپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەم ئەنجوومەنەدا هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامیی جێبەجێ کرانی بەرنامە پێویستەکان بۆ دابینکردنی زیاتری ئاسایش و سەقام لە سنوورەکانی عێراق و تۆمارکردنی پێشێلکاریی زەوینی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە .
بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، هێزەکانی سنووروانی بە درێژایی سنووری عێراق لە گەڵ تورکیا بۆ بەرگری لە سنوورەکان و رێگرتن لە هەرچەشنە پێشێلکاریەکی سنوری جێگیر دەبن .
تورکیا لە ساڵانی رابردوودا بە بیانووی ڕاوەدوونانی هێزەکانی پەکەکە بە جاران دەسدرێژی کردووەتەسەر خاکی عێراق .
لەم دواییانەدا ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرەی میسر ، جەختی کردەوە ئامادەبوونی هێزەکای تورکیا لە خاکی عێراق قەبوڵ ناکرێ .