ئه‌یلوول 18, 2018 08:50 Asia/Tehran
  • بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا هۆکاری شکستی سیاسی واشنتۆن لە عێراق

" العربی الجدید " لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییانەی عێراق و ڕەوتی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاپۆرتی دا.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕۆژنامەی العربی الجدید، لە یادداشتێکدا نووسیویە کە قەیرانی پێکهێنانی دەوڵەت لە عێراق نیشانی دا کە دەوری ئەمریکا لە بەرانبەر دزەی بەربڵاوی ئێران لە عێراق زۆر زۆر کەمە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی لەم دواییانەدا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بووبووە ژووری ئۆپراسیۆنی سیاسی بە گێڕانەوە لە وەزیرێکی دەوڵەتی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند: واشنتۆن تووشی شۆک بووە چونکە تەنانەت هاوپەیمانی کورد و سوننەکانی ئەمریکاش وەڵامی ئەرێنییەکان نەدایەوە بە گوشارەکانی ئەو وڵاتە و دڵنیایی زیاترین هەیە بە بەڵێنەکانی ئێران تا ئەمریکا.

ئەو وەزیرە جەختی کردووە کە عەبادی کە لە لایەن واشنتۆنەوە پاڵپشتی دەکرێت چی دیکە شانسێکی نییە و هاوپەیمانییەکەی ئەو واتا نەسر کە ٤٢ نوێنەری هەبوو ئێستا هەڵوەشاوەتەوە و بەس ٢٧ نوێنەر لە گەڵ عەبادی ماوەتەوە. لە لایەکی تریشەوە لە کردەوەدا موحەمەد حەلبووسی بەربژێرێکە کە لە لایەن حەشدی شەعبی و نووری مالیکییەوە پاڵپشتی دەکرێت کە بووەتە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانیش بە بێ ڕێککەوتنی هادی عامری و موقتەدا سەدر هەڵنابژێردرێت و گرنگتر لە هەمووی ئەمانە ئەوەیە کە دوو لایەنە ڕێککەوتوون کە یەکەمین یاسایەک کە لە پەرلەمانی نوێ پەسەند دەکرێت پرسی کردنە دەرەوەی هێزە بیامییەکان لە خاکی عێراق دەبێت بە تایبەتی ئەمریکا.

ئەو وەزیرە وتوویەتی کە لە کۆبوونەوەی دوایی پەرلەمان خالید عوبەیدی هاوپەیمانی سەدر و عەبادی و ئوسامە نوجەیفی کە لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا و تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن لە بەرانبەر لاوێکی ٣٧ ساڵەی بێ مێژوویەکی سیاسی نیشانی دا کە ئەهلی سوننەش عوبەیدی و نوجەیفیان هەڵنەبژاردووە و بەربژێرێک کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێتیان هەڵبژارد.

ئەو وەزیرە عێراقییە پاگەندەی کردووە کە ئێران بەڵێنی زۆری داتوەتە ئەهلئ سوننە و کوردەکان و زیادی کرد: کوردەکان لە چەند ساڵی ڕابردووەوە ئەزموونی خراپیان لە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا هەبووە و پرسی عەبادیش وانیەک بوو بۆ لایەنە سیاسییەکانی تر کە دیانەوێت لە سەر پاڵپشتی ئەمریکا حەسێب باز بکەن.

ئەو وەزیرە عێراقییە وتی: پێم وابێت عەبادی دەگەڕێتەوە بۆ لەندەن و دوور لە چاوەڕوانی دەیبینم کە قبووڵ بکات وەکوو نوێنەر لە پەرلەمان هەبێت لە حاڵێکدا کە دوژمنانی زۆری لە پەرلەمان هەیە، هەڵەی ئەو ئەوە بوو کە بەڵگەکانی خۆیی خستبووە دەستی برێت مەک گۆرک نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترامپ و داگلس سڵێمان باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا.

ئەحمەد حەمدانی کارناسی سیاسی عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ العربی جدید وتوویە ئەمریکییەکان بێ گومان شکستی سیاسی خۆیان لە عێراق قبووڵ ناکەن و ئەو پرسەش بووتە هۆی نیگەرانی خەڵکی عێراق. حەمدانی لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئەمریکا ئاڵۆزیی سیاسی و ئەمنیەتی پاش ڕووداوەکانی ئەم دواییانە لە عێراق دژی ئێران زیاد دەکاتەوە.