ئه‌یلوول 18, 2018 11:17 Asia/Tehran
  • نێردرانی  تاقمی پزیشکیی ئێران بۆ ئێراق  بۆ ڕێ وڕەسمی تاسوعا و عاشوورا

سەرۆکی ناوەندی پزیشکیی حەج و زیارەتی حەشیمەتی مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند: تیمی پزیشکیی سی و نۆ کەسە بۆ دانی خزمەتگوزاری پزیشکی لە تاسووعا و عاشوورا، ڕەوانەی ئێراق دەکرێن.

سەید عەلی  مەرعەشی،  سەرۆکی  ناوەندی پزیشکی حەج و زیارەتی حەشیمەتی مانگی  سووری ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا وتی  :  ئەمساڵ تاقمی  پزیشکیی سی و نۆ  کەسە بۆ ئێراق دەنێردرێن و  لەڕۆژانی تاسووعا و عاشوورا، ساڵڕۆژی  شەهادەتی  سالاری شەهیدان، حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) ، بۆ هەموو زیارەتکاران لەوان  زیارەتکارانی ئێرانی و وڵاتانی تر کە دەچنە کەربەلا، خزمەتگوزاری دەکەن.

سەرۆکی ناوەندی پزیشکی  حەج و زیارەتی حەشیمەتی مانگی سووری ئێران وتیشی : خزمەتگوزاری بە هاوکاری  عەتبەی ئیمام حسێن (ع) و مانگی سووری ئێراق، ئەنجام دەبێت.

مەرعەشی  وتیشی  : خزمەتگوزاری  تەندوروستی ئێران لە نەجەف  و کەربەلاش ڕەچاو کراوە و تاقمی پسپۆڕی گشتی ، ئورتوپدی، دڵ ، ئافرەتان، منداڵان، ناوخۆ و کادێری پەرەستاری ، خزمەت دەکەن.

حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان، دەیەمی موحەڕەمی  ساڵی 61ی کۆچی لە کەربەلا شەهید کراون.

ملوێنان زیارەتکار لە سەرانسەری جیهان لە ڕۆژی  شەهادەتی ئیمامی سێیەمی شیعەکان  گەیشتوونەتە کەربەلا.