ناونووسی بۆ کورسی سەرۆک کۆماری عێراق دەستی پێ کرد
ئهیلوول 18, 2018 15:35 Asia/Tehran
پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ناو تۆمار کردن بۆ کورسی سەرۆک کۆماری عێراق دەست پێ بووە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە سوومرییە نیوز، پارلمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێک باسی دەست پێ کرانی پڕۆسەی ناو تۆمار کردن بۆ کورسی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسانەی خۆیان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق بە شیاو دەزانن دەتوانن بۆ ناو تۆمار کردن سەردانی هۆڵی یاسایی پارلمانی عێراق بکەن.
سەرۆکایەتی پارلمانی عێراقیش ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تاکوو ۲ ڕۆژی دیکە ئەنجام دەبێت.
سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاندووە کە ٦ کەس خۆیان بۆ ئەم کورسییە کردووە بە بەربژار کە بریتین لە سەردار عەبدۆڵا، لەتیف ڕەشید، مەلا بەختیار، فازل میرانی، بەرهەم ساڵح و سەلیم شوشکەیی.