ئه‌یلوول 18, 2018 15:37 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی داوای لە حەلبووسی کرد بۆ خێراتر کردنەوەی ڕەوتی پەسەن کرانی یاساکانی هاوپێوەند بە ئاوەدان کردنەوەی ئێراق

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە داوای لەو کرد تا ڕەوتی پەسەن کرانی یاساکان بە ئەولەوییەت دانی بواری بنیاتنانەوەی ئێراق خێراتر بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریە نیوز بە گێرانەوە لە  نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، "حەیدەر عەبادی" لە بەیاننامەیەکدا هەڵبژێردرانی "محەممەد حەلبووسی" بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێراقی پیرۆزبایی کرد و داوای لەو کرد تا ڕەوتی پەسەن کرانی یاساکان بە ئەولەوییەتدانی بواری بنیاتنانەوەی ئێراق خێراتر بکات.  و ڕایگەیاند کە داکۆکی دەکات لە پاوەجێی، گەشانەوە و هێنانەدیی ئارمانجەکانی خەڵک   و دابین کردنی داخوازە یاساییەکانیان.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەروەها هیوای خواست قۆناغی داهاتوو هاوکارییەکی زیاتر لە نێوان دوو دەزگەی یاسادانەر و کارگێڕی لە پێناو خزمەت کردن بە ئێراق بێ.

حەلبووسیش لەم دیدارەدا بە پێداگری لە سەر هۆگریی پەرلەمان لە خولی نوێیدا بە بەهێزتر کردنی یەکێتی و یەکگرتویی نیشتمانی ، جەختیشی کرد لە سەر پێویستیی پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان بۆ گەل، یەکێتی، پاراستنی دەسەڵاتدارێتی و سامانی نیشتمانیی ئەم وڵاتە.