ئه‌یلوول 18, 2018 19:57 Asia/Tehran
  • دیداروچاوپێکەوتنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ حەیدەر عیبادی وسەیید عەمار حەکیم

سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق لەگەل سەرۆک وەزیران وڕێبەری باڵی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم " محەممەد ئەلحلبوسی" سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە پاش سەفەر بۆ بەسرە هاوڕێی دوو یاریدەرەکەی خۆی چوو بۆ نوسینگەی حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیران ولە دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ عیبادی لەسەر گرینگایەتی پاڕاستنی دەستکەوتەکانی نیشتمانیی خەڵکی عێراق ، دەسەڵاتدارەتی وسەرمایەکانی نیشتمانی ویەکپارچەیی ویەکگرتوویی پیداگری کرد. ئەلحلبوسی جەختی کرد: پەرلەمان لە خۆلی ئێستاکە دا ، لەسەر بەهێز کردنی یەکیەتی نیشتمانی  وهاوژینی نێوان عێراقیەکان وهاوکاری لەگەڵ هێزی بەڕێوەبەرایەتی وهەوڵ بۆ درێژەی پێوەندەی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچە وجیهان، لە پێناوی پاڕاستنی ئەمنیەت وپاوەجێیی ناوچە وبەرژەوەندی نەتەوەکان، چڕ دەبێتەوە.حەیدەر عیبادییش لە سەرۆکی نوێی پەرلەمان داوای کرد هەتا بۆ خیرایی دان بە پەسەندکردنی یاساوڕێسای سەرەکی  لە بەشی سازەندەیی ، پاوەجێیی وشکۆمەندیی وڵات وبەدی هاتنی داواکاریە یاساییەکانی گەلی عێراق هەوڵ بدات. ئەلحلبوسی پاشان بە ئامادەبوون لە نوسینگەی باڵی حیکمەتی نیشتمانی لەگەڵ سەیید عەمار حەکیم دیدارو وتووێژی کرد. ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لەم دیدارەدا لەسەر پێویستیی بەرزبوونەوەی ئاستی چالاکیی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەن کردنی یاسا وڕێسای گرینگ وچالاک کردنی کردەوەی کۆمسیۆنەکانی پەرلەمان ودوری کردن لە کێشە وئاڵوزیە سیاسیەکان وهەروەها پەرەی هاوکاریەکانی نێوان سەرۆکانی ھەرسێ هێزەکە پیداگریی کرد. محەممەد ئەلحلبوسی ڕۆژی شەممە بە دەنگی زۆرێنەی نوێنەران ، وەکوو سەرۆکی چوارەمین خۆلی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا. 

سەرپەیڤ