به‌فه‌رمی یه‌که‌م کورد خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق کاندید کرد
ئه‌ندامێکی خولی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق به‌فه‌رمی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق کاندید کرد.
بە پێی راپۆرتی کەناڵی سەحەری کوردی بە گێڕانەوە لە میدیاکانی هەرێم ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردار عه‌بدوڵا وه‌ک کاندیدێکی سه‌ربه‌خۆ به‌فه‌رمی له‌شاری به‌غدا خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق کاندید کرد، به‌وه‌ش ناوبراو بوه یه‌که‌م کورد که له‌م خوله نوێیه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌دا خۆی بۆ ئه‌و پۆسته کاندید بکات.
سه‌ردار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری خولی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق بووه له‌سه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان، ماوه‌یه‌کیش سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بووه له‌په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری خولی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق بووه.
له‌پاش ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وە پۆستی سه‌رۆک کۆمار له‌لای یه‌کێتی بووه که جه‌لال تاڵه‌بانی دوو خول، فوئاد مه‌عسوم خولێک سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقی کردووه، ئێستاش پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته له‌م خوله‌دا وه‌ربگرێت، به‌ڵام یه‌کێتی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماری له‌لا بمێنێته‌وه.