تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە کەرکووکی ئێراق
ئهیلوول 20, 2018 14:30 Asia/Tehran
تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە نزیکەی زیارەتگای شیعەکان لە کەرکووک سێ برینداری لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێیهر شەوی پێنجشەممە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیکی زیارەتگای شیعەکان لە شاری کەرکووک تەقیوە.
"سەعید بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی و دەرمانی ئێراق ژماری بریندارانی ئەو پەلامارەی بە سێ کەس راگەیاندووە.
هێشتا دیار نییە کە ئایا زەیارەتگای شیعەکان ئامانجی ئەو پەلامارە بووە یان نووسینگەی پارتی "دەعوە" کە لە نزیکی شوێنی تەقینەوەکەدایە.
تا ئێستا هیچ کەس و یان گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو پەلامارەی نەگرتۆتە ئەستۆ.