ئه‌یلوول 20, 2018 17:04 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی عاشورا بە ئامادە بوونی ملوێنان زیارەتکاری کەربەلای حسەینی

ھاوکات لەگەڵ ئامادە بوونی ملوێنان زیارەتکاری سەروەرو سالاری شەھیدان ئیمامی حسەین(ع) لە کەربەلای پیرۆز بۆ بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی عاشورا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێ و ڕەسمی شکۆمەندی«مەقتەل خوێنی»ش لە کەربەلادا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، « شێخ عەبدولئەمیر مەنسوور» مەقتەل خوێنی ناوداری عێراقی ئەمساڵیش لە ڕۆژی عاشورادا ھەروەک ساڵانی ڕابردوو بەسەرھاتی تۆکمەوتەواوی شەھید کرانی سەروەرو سالاری شەھیدان ئیمامی حسەین(ع)و ھاوڕێ ئەمەگدارەکانی و ھەروەھا ئاگر بەردان لە دەوارەکانی کە وەک مەقتەل خوێنی ناسراوە بۆ تازیەدارانی حسەینی لە کەربەلای موعەللا گێڕایەوە.

ڕێ و ڕەسمی مەقتەل خوێنی نەریتێکی ھەرە کۆنە کە لە عێراق دا لە ڕۆژی دەھەمی موحەڕڕەم بەڕێوە دەچێ و ھەڵگری سوچکەلێکی دڵتەزینی بەسەرھاتی شەھید کرانی ئەسحاب و یارانی ئیمامی حسەین(ع) و سوتاندنی دەوارەکانیانە کە ئەم ڕێ و ڕەسمە ھەموو جارێک ئاوێتەی شین و شەپۆڕی بیسەرانی تازیەداریشە.

ڕێ و ڕەسمی عاشورای حسەینی ھەموو ساڵێک بە ئامادە بوونی ملوێنان زیارەتکاری ئەو حەزرەتە لە نێوخۆو دەرەوەی عێراق لەوانە ئێران بەڕێوە دەچێ و وەک باسی دەکرێ ھەتا ئێستا زیاتر لە ٣٠ ھەزار زیارەتکاری ئێرانی خۆیانیان گەیاندووەتە کەربەلا. سەرباری ئەمەش لە بەر ھەل و مەرجی ئاسایشتی لە عێراق دا، ڕێ و ڕەسمە ئایینییەکان لەم وڵاتەدا ھەموو ساڵێک لەوپەڕی تەگبیری تنوندوتۆڵی ئاسایشتی و ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی تایبەت بەڕێوە دەچێ ھەتا ئاسایشتی زیارەتکارە ملوێنییەکانی عاشورا و ئەربەعین و بۆنەکانی دیکەی دینی بپارێزرێت و بۆ عاشورای ئەمساڵیش گەڵاڵەگەلی ئاسایشتیی تایبەتی ڕەچاو کراوە.

عەلی ئیبراھیم ئەلدەبعون سەرکردەی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی ڕافیدەین ڕۆژی سێ شەممە باسی بەشداریی ٦٠ ھەزار چەکداری پۆلیس و پاراستنی کرد بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی ڕێ و ڕەسمی عاشورا لە پارێزگاکانی زیقاڕ، میسان، واسیت و موسەنناو پارێزگاکانی گردوپەڕی کەربەلای پیرۆز.

عەقیل مەسعودی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلاش باسی خۆش کرانی ھەموو بەستێنێکی پێویستی ئاسایشتی و ڕاژەکاریی کردووە لە کەربەلای موعەللا و وتوویەتی: خاڵە لاوازەکان و بڕێک لە بۆشاییەکانی گەڵاڵەی ئاسایشتیی ساڵی ڕابردوو لێک دراوەتەوەو ئەمساڵ چارەسەر کراوە بۆ ئەوەی ئاستی ئاسایشتی زیارەتکاران بەرزتر بکرێتەوە.