ئه‌یلوول 23, 2018 14:58 Asia/Tehran
  • عەمار حەکیم: ئێراق و ئێران  بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە یەک بەرەی هاوبەش دان

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق وێڕای ئیدانەکردنی پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر ڕێ وڕەسمی شانۆی سەربازیی لەشاری ئەهواز لەباشووری ڕۆژاوای ئێران وتی : ئێران و ئێراق لەبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە بەرەیەکی هاوبەش دان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، عەمار حەکیم،رێبەری  ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی  بەیاننامەیەک وێڕای  هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ  دەوڵەت و گەلی ئێران  بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدانی پەلاماری تیرۆریستی ئەهواز وتی:  ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بەتایبەت  واڵتانێک کە قوربانی تیرۆریزمن،  پێویستیان بە هاوکاری هەمیشەیی  ئاسایشی  و هەواڵگری هەیە هەتا بەرنامەی دوژمنانی مرۆڤایەتی و ئینسانیەت تێک بدەن و ببنە هۆی دەستەبەر کرانی ئاسایش و سەقامی ناوچە.

هەروەها  پێکهاتەی  کۆبوونەوەی مامۆستایانی موسڵمین، ی لوبنان پێکهاتوو لە مامۆستایانی ئایینی شیعە و سوننە  ی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانە کردنی  پەلاماری تیرۆریستیی ئەهواز،  ئەم پەلامارە تیرۆریستییەی  لەبەرنامەکانی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی ئێران بۆ دانی یارمەتی بە گەڵانی ستەملێکراو وەسف کرد.

لە پەلاماری ڕۆژی  شەممەی تاقمی تیرۆریستیی تەکفیری  ئەحوازییە بۆسەر خەڵکی سەرشەقام  کە بۆ دیتنی  نومایشی سەربازی  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز هاتبوون،  دەیان کەس شەهید و یان بریندار بوون کە زۆربەشیان  خەڵکی سیڤیل بوون.

سەرپەیڤ