ئه‌یلوول 23, 2018 15:01 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌ پارێزگای نه‌جه‌ف و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی سائیروون کۆبوونه‌وه‌یێکی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن و له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆ بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوولی 20187 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن لوئه‌ی یاسری پارێزگاری شاره‌که‌ و نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در پێشوازی لێکرا و بڕیاریشه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دیدارێکی گرنگی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ببێت له‌ باره‌گای سه‌ره‌کیی خۆی له‌ ناوچه‌ی حانه‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف.

گه‌شتی نێچیرڤان بارزانی و شاندی پارتی له‌ دوێنێوه‌ بۆ به‌غدا ده‌ستی پێکردوووه‌ و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ باڵاکانی لایه‌نه‌ جیاوازه‌کانی شیعه‌ کۆ بوووه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش له‌ نه‌جه‌ف گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ده‌بێت.

شایانی باسه‌؛ له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی پارتییش شه‌وی 22ی ئه‌یلوول مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و نیگه‌رانیی خۆی له‌و سه‌ردانه‌ تاکلایه‌نه‌ ده‌ربڕی که‌ بۆ پرسی سه‌رۆک کۆمار چوونه‌ته‌ به‌غدا له ‌کاتێکدا یه‌کێتی د. به‌رهه‌م ساڵحی به‌ فه‌رمی بۆ ئه‌و پۆسته‌ کاندید کردوووه‌.