ئه‌یلوول 23, 2018 16:08 Asia/Tehran
  • داخوازی نوێنەری پەرلەمانی ئێراق بۆ وەدەرنانی باڵوێزانی ئەمریکا و ئینگلیز لە بەغدا

نوێنەری هاوپەیمانی ئەلفەتح لە پەرلەمانی ئێراق وتی : باڵوێزانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ دابەشکرانی ئێراق هەوڵ ئەدەن و دەبێ لەو وڵاتە دەربکرێن .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی  یەکشەمەی هەواڵدەریی میهر ،  ئەنتسار ئەلموسەوی " نوێنەری هاوپەیمانیی  ئەلفەتح لە پەرلەمانی ئێراق وتی : باڵوێزانی ئەمریکا و بریتانیا  بۆ هەڵایساندنی ئاگری  شەڕو ڕووداوگەلێک کە لە پارێزگای بەسرە بە دی هات و هەروەها  ئاگر دانی  شوێنە گشتی و ناگشتیەکان  لەو پارێزگایە  بەشداریان بووە . بەسرە لە باشووری ئێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابڕدوودا  شایەتی ناڕەزایەتیگەلی جەماوەری  لە ناڕەزایەتی بە بێکاری  دابەزینی ئاستی ڕاژەکاری گشتیی  ، کەم بوونی  ئاو و کارەبا  و گەندەڵی لە دامەزراوە دەوڵەتیەکان بوو . نوێنەران و کەسایەتیە سیاسیەکانی ئێراق ، کونسولخانەی ئەمریکا  لە بەسرە بە بەرپرسی هاندانی خەڵک بۆ کردەوەگەلی توند و تیژانە  دەزانن . نوێنەری هاوپەیمانی  ئەلفەتح لە پەرلەمانی ئێراق هەروا بە جەخت کردن لە سەر ئەوەی  کە سەرکەوتن بە سەر  تاقمە  تڕوڕیستەکان  هەموو پیلانی  ئەمریکا و ئینگلیز بۆ دابەشکرانی  ئێراقیەکان ناکام هێشتەوە وتیشی : دەوڵەتی ئێراق   دەبێ بە لەبەر گرتنی  هەڵوێستێکی  بوێرانە  باڵوێزانی ئەمریکا و بریتانیا بە هۆی  دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵات دەر بکەن .  بە لەناو چوونی  داعش لە ئێراق  لە دیسامبری 2017  خەڵک ، پارتەکان ، کەسایەتیەکان  و مێدیا  ئێراقیەکان  خوازیاری چوونەدەری سەربازانی  بیانی لە وڵاتەکەیانن .

سەرپەیڤ