نێچیرڤان بارزانی له دیداری موقتهدا سهدر: کورد له سهر یهک کاندید بۆ پۆستی سهرۆک کۆماریی عێراق یهکلا نهبووهتهوه
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له دیدار لهگهڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی: هێشتا ڕەوتە کوردییەکان لە سەر ناساندنی سەرۆک کۆمار یەکلا نەبوونەتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "موازین نیوز"، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ لە گەڵ وەفدێکی کورد بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری نەجەفدا کۆبوونەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەدر، لەو دیدارە موقتەدا سەدر و نێچیرڤان بارزانی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و زەروورەتی پێکهێنانی دەوڵەتیان لە خێراترین دەرفەتی مومکیندا لێکدایەوە.
هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت لەوە کراوە کە دەبێ دەوڵەتی داهاتووی عێراق باوکانە و نیشتمانی بێ و بە دوور لە هەرجۆرە هەڵاواردنێک، تەرکیز بخاتە سەر داخوازیی خەڵکی و دابین کردنی پێداویست و مەعاشی باشتر بۆ خەڵکی عێراق.
لە لایەکی دیکەوە نێچیرڤان بارزانی-یش جەختی لەوە کرد کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێ بە ڕەزامەندیی تەواو ڕەوتەکانی عێراقی هەڵبژێردرێت و وتیشی کە هێشتا ڕەوتە کوردییەکان لە سەر ناساندنی سەرۆک کۆمار یەکلا نەبوونەتەوە.