تشرینی یه‌که‌م 02, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • ئیبراهیم جەعفەری: ئێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەپەیوەندی و تەعامول دایە

وەزیری دەرەوەی ئێراق وتی: هیچ دوژمنییەک لەهاریکاری کردنی ئێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا نییە.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی "ڕووسیا ئەلیەوم" بەئاماژە بەوەی کە وڵاتەکەی نەیاری بەجیهانی کرانی "شەڕ"ـە ، وتی: بەغدا دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە ناکا.

جەعفەری لەبارەی هەڕەشەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ هێرش کردنەسەر ئێراق، وتی: وڵاتەکەی دەسپێکەری شەڕ نابێ بەڵام بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەهەمبەر هەڕەشەی دوژمنان خاوەن بەهای مەعنەوی، کولتور، هێزی گەنج و سەربازانێکە کە بەرەڤانی لە وڵاتەکەیان دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێراق بەئاماژە بەئامادەبوونی سەربازانی تورک لە باکووری ئەو وڵاتەش وتی: بەغدا لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێکارێکە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لەباکوری ئێراق و چارەسەریی پرسی کوردستانی ئەو وڵاتە پاش بەڕێوەچوونی کۆپرسی جیابوونەوە لە ئێراق لە سیپتەمبەری٢٠١٧دا.

جەعفەری سەبارەت بە پەیوەندیی بەغدا-دەمشق و هەڵمەتی هاوبەشی ئەو دوو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانیش وتی: ئێراق و سوریا ، دوژمنێکی هاوبەشیان هەیەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی  نگریسی تیرۆریزم لەناوچەدا هاوکارییان دەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئێراق هەروەها لەبارەی بنیات نانەوەی وڵاتەکەشی وتی: ئێراق شایەتی ئامادەبوونی تیرۆریستانێک لە ١٤٢وڵاتی جیهان بوو و کۆمەڵگای جیهانی دەبێ پێبەندی بەڵێنیەکانی بێ لەمەڕ وێرانکارییە بەدیهاتووەکانی سەرچاوەگرتوو لە ئامادەبوونی تیرۆریستانی داعش لە ئێراق.

سەرپەیڤ