ئێراق و تورکیا پڕۆتۆکۆڵی هه‌واهه‌نگیی پاراستنی ئاسایشی سنووریان واژۆ کرد
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆتۆکۆڵی هه‌واهه‌نگیی پاراستنی ئاسایشی سنووری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا واژۆ کرد و سه‌رچاوه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاش ده‌ڵێن که پڕۆتۆکۆڵه‌که به ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنووره له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاوی کرده‌وه وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆی عێراق و تورکیا پڕۆتۆکۆڵی هه‌واهه‌نگیی ئه‌منییان واژۆ کردوووه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقدا زانیاری له‌باره‌ی ورده‌کارییه‌کانی پڕۆتۆکۆڵه‌که‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
هاوکات ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی تورکیا له زاری سه‌رچاوه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کرده‌وه که پڕۆتۆکۆڵه‌که به ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنوور له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا واژۆ کراوه.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه کە له ئێستادا هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاسایشی سنووره‌که ده‌پارێزێت و به‌پێی پڕۆتۆکۆڵه‌که عێراق ڕێگری له هه‌ر هێرش و په‌لامارێک ده‌کات که له خاکی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت و ڕێز له سه‌روه‌ریی خاکی هه‌ر دوو وڵات ده‌گیرێت.
ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی نێوان عێراق و تورکیا له کاتێکدایه مانگی ڕابردوو عه‌بادی فه‌رمانی دەرکردبوو سەبارەت بە جێگیرکردنی هێزی چه‌کدار بۆ پارستنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان ئێراق و تورکیا.