تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 07:43 Asia/Tehran
  • کوژرانی گەڵاڵەڕێژی سەرەکیی تاوانە تیرۆریستییەکەی ئەھواز لە دیالەی عێراق

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران باسی کوژرانی ئەبوزوحا گەڵاڵەڕێژی سەرەکیی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی ئەھوازی باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی کرد لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی کت و پڕی ھێزەکانی خۆڕاگری لە پارێزگای دیالەی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە ھەڵمەتێکی لە ناکاوی ناس کردن و پەلاماردانی ھێزەکانی خۆڕاگریی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە لە پارێزگای دیالەی عێراق لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ئەنجامی گرت، ئەبوزوحا گەڵاڵەڕێژو بەرنتمەچنی سەرەکیی تاوانە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی ئەھوازی باشووری ڕۆژئاوای ئێران ھاوڕێ لەگەڵ چوارتیرۆریستی دیکە کوژران.

لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی ٢٢ی سپتامبەر لە سەیرانگەیەگ دا لە گردوپەڕی شوێنی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەھوازی باشووری ڕۆژئاوای ئێران، تیرۆریستان دەستیان کرد بە تەقەکردن بەرەو ئەو خەڵکەی کە بۆ تەماشا کردن وەستا بوون و لە ئەنجامی ئەو ھێزشە دڕندانەیە ٢٥ کەس شەھید بوون و پتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوون.