تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 08:21 Asia/Tehran
  • نوری مالکی لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستێکی ئەمریکی: عێراق نەیاری بایکۆت کرانی ئێرانە

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ ئەندرۆ پیک بەرپرسی مێزی ئێران و عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا پێی داگرت کە عێراق نەیاری بایکۆت کرانی ئێرانە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا  نوری مالکی  سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: بایکۆتەکان لە پلەی یەکەم دا زەبر لە چینەجۆربەجۆرەکانی خەڵک دەدەن.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕۆژی چوارشەممە ھەشتەمی ئوتیش بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی نێونەتەوەیی ھێنایە ئەژمارو داوای لە دەوڵەتی ئەو وڵاتەو ھەروەھا دەوڵەتەکانی ناوچەکەو جیھان کرد کە نەیارەتیی لەگەڵدا بکەن.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ھەشتەمی مای وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتووی ڕاگەیاند.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.

بە ھاتنە سەرکاری ترەمپ لە ئەمریکا، واشێنگتۆن سیاسەتێکی دوژمنانەتری دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووەتە بەر. ئێران ڕۆڵێکی بنەمایی ھەیە لە بەرپەرچ دانەوەی پیلان و کردارەکلنی تەوەرەی ئەمریکی- زایونی لە ناوچەکەدا.