تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 16:36 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر پێویستیی بەشداریی چالاکانەی کورد لە بەڕێوەبەرایەتیی وڵات دا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر پێویستیی بەشداریی چالاکانەی کورد لە بەڕێوەبەرایەتیی وڵات و گرینگایەتی دان بە ھەوڵی پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھێزمەند و توانا بۆ چەسپاندنی سەقامی سیاسی پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیسنا بە گێڕانەوە لە سومریەنیوز، موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغدا سەبارەت بە ھەوڵی پێکھێنانی کابینەی تازە لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئارمانجەکانی گەلی عێراق و پەرە پێ دانی پەیوەندیی ھاویەشی نێوان ھەولێرو دەوڵەتی ناوەندیی عێراق وتووێژی کرد.

حەلبوسی لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی بەشداریی ڕاستەقینەی باڵە کوردییەکان لە سیاسەتی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات و ئامادە کردنی بەرنامەی دەوڵەتی داھاتوو پێی داگرت و وتی: قۆتاغی بەردەم پێویستی بە چەقاندنی کۆڵەگەلێکی پتەون بە مەبەستی مسۆگەر کرانی بەشداریی نیشتیمانی.

موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر پێویستیی ڕێکخستن و یەکانگیر کردنی ھەوڵەکان لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھێزمەندو توانا لە بەمەبەستی دامەزراندنی سەقامی سیاسی، بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پاراستنی دەستھاتە گرینگەکان و بەتایبەت لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم پێی داگرت.