تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • پێڕستی کابینەی تازەی عێراق بەم زووانە ڕادەستی پەرلەمان دەکرێت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:پێڕستی کابینەی تازەی عێراق حەوتەی داھاتوو ڕادەستی پەرلەمان دەکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، عادڵ عەبدولمەھیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەیسبوک و توییتێڕدا بڵاو بووەوە، ڕایگەیاند: بە تەمایە ناوی ئەندامانی کابینەی تازەی عێراق و گەڵاڵەکانی ھەرکام لە وەزارەتخانەکانیان ئاراستەی پەرلەمان بکات.

دوێنێ چوارشەممە  سەرچاوەیەکی سیاسی لە عێراق دا بە دەربڕینی ئەمەی کە عادڵ عەبدولمەھیدیی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی تازەی عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردووە ھەتا کارشکێنی نەکەن، وتیشی: پێڕستی ئەو پاڵێوراوە  پێشنیارکراوانەی کۆتلەو لایەنەکان کە ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کراوە خەریکە تۆکمە دەبێت و سەرۆک وەزیران لەوانەیە شەممەی داھاتوو بیستەمی ئۆکتۆبەر کابینەکەی خۆی بناسێنێ.

سەرپەیڤ