تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 17:22 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی  وەزیری ناوخۆی  ئێراق لە کەربەلا بۆ چاودێری کردن بەسەر گەڵاڵەکانی ئاسایشی ئەربەعەینی  حسێنینی

وەزیری ناوخۆی ئێراق بە مەبەستی چاودێری کردن بە سەر کردەوە ئاسایشیەکان بۆ پاراستنی زیارەتکارانی ئەربەعەینی حسێنی گەیشتە کەربەلا.

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەریی ئیسنا بە گێڕانەوە  لە بنکەی  هەواڵی  سومریە نیوز  ، سەرچاوەیەکی ئاسایشی  لە بەغدا  ڕایگەیاند  قاسم ئەعرەجی   وەزیری  ناوخۆی  ئێراق چاودێری هەیە  لە سەر گەڵاڵەی دابینی ئاایشی زیارەتکارانی  ئەربەعەینی حسینی لە  بابلیش . ئەوە لە حاڵێکدایە  کە سی هەزار  هێزی ئاسایشی  ئێراق بۆ دابینی   ئاسایش و تەندروستی  زیارەتکارانی  ئەبا عەبدڵڵا الحسین  -ع-  بەسیج  بوونە  و ژۆمارێک لە هێزە خۆخوازەکانی حەشدی شەعبییش لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو پارێزگایە  لە سەرووبەندی  ئەربەعەینی حسینی جێگیر بوون . ئەرکانی  فەرماندەرایەتی  ئوپڕاسیونی  دیالەی  ئێراقیش  باسی کرد   لە جێ بە جێ کرانی ئوپڕاسیونی بەربڵاو بۆ ناساندن و لەناو بردنی  بە جێ ماوانی تاقمی تڕوڕیستی داعش لە باکووری  ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە و ڕایگەیاند : هێزە  ئاسایشیەکان ژومارێک  لە ئەندامانی  داعش بۆ وێنە سەرکردەکانی  ئەو تاقمە تڕوڕیستیە  لە  پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکوکیان گرت .

سەرپەیڤ