کاردانەوەی بەغدا بە بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بارەی بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی عێراق بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای لە بارەی داسەپاندنی بایکۆتی یەک لایەنەی ئەم وڵاتە دژی ئێرانی بەپێچەوانەی باوی دیپلۆماتیک زانی .
بە پێی راپئورتی ئەلعالەم ، وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق شەوی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، عێراق رێگای هیچ جۆرە دەسوەردانێک لە کاروباری نێوخۆی خۆی بە تایبەت لە بارەی دراوسێکان و پرسی چاکسازیی ئاسایشی نێوخۆ و جێگیربوونی هێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە نادات .
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا چەند رۆژ لەمەوبەر هەندێ دەنگوباسی لە بارەی بایکۆتەکانی بەمزووانەی دژی ئێران بڵاو کردەوە و هێزەکانی حەشدی شەعبی بە میلیشیای تاییفی پێناسە کرد .
خولی دوهەمی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە ئەمڕۆ یەکشەممە چواری نوامبرەوە جێبەجێ دەکرێ و هاریکاریی تیجاریی کۆمپانیاکان و کەسانی هاوپێوەند بە ئێران دەگرێتەوە .