تشرینی دووه‌م 11, 2018 11:08 Asia/Tehran
  •  بەربژارانی وەرگرتنی 5 وەزاڕەتخانە لە هەشت وەزاڕەتخانەی بەجێماوی کابینەی عادل عەبدولمەهدی دیاری کراون

نوێنەری هاوپەیمانیی بنیاتنانەوە لە پەرلەمانی عێراق باسی یەکجارەکی بوونی دیاری کردنی بەربژارانی 5 وەزاڕەتخانە لە 8 وەزاڕەتخانەی بەجێماوی کابینەی نوێی عێراق دەکات .

بەپێی راپورتی کورپرێس ، ئەحمەد کەنانی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلوومە بە ئاماژە بەوەی کە ناکۆکیە سیاسیەکانی نێوان هاوپەیمانیی بنیتنانەوە و ئیسلاحی عێراق لە بارەی بەربژاریی فالح فەییاز بۆ وەرگرتنی پوستی وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق هەروا درێژەی هەیە ، گوتی :   هاوپەیمانیی وەتەنیە کە لە گەڵ هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنیی لەسەر بەربژاریی وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق لە کێشەدایە ، لەسەر دەست نیشانکردنی بەربژاری خۆی بۆ ئەم پۆستە پێدادەگری و پارتی لە گەڵ  یەکیەتی لەسەر پوستی وەزاڕەتی کۆچ و پەنابەران ناکۆکی هەیە .

نابراو گوتیشی : دانوستانی نێوان پارتە سیاسەکان له عێراق کۆتایی بەم ناکۆکیانە دێنێ و عەبدولمەهدی رۆژی دوشەممە وەزیرانی دیکەی کابینەکەی بە ئەنجومەنی نوێنەران دەناسێنێ .