تشرینی دووه‌م 11, 2018 16:24 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرۆکی ئێراق لەسەر پەرەی پێوەندی لەگەڵ ئێران

سەروکی ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر پێوەندی لە مێژینە لەگەڵ کوماری ئیسلامیی ئێران ، خوازیاری پەرەی پێوەندی ئابووری و ئاسایشی لەگەڵ ئێران بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، بەرهەم ساڵح، سەرۆکی  ئێراق لە وتارێک دا کەلە میدیاکانی خۆجێیی  هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە  ڕایگەیاند:  ئێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندی بەهێزی  هەیە کە ئەم پێوەندییە دەبێ زۆرتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ.

سەرۆکی ئێراق سەبارەت بە ئەرکی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە، ئەنجامی چاکسازیی ژێرخانەیی لە ئێراق و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی ، چارەسەرکردنی بێکاری، پەسەند کرانی یاسای هەڵبژاردن و وتووێژ بۆ  چارەسەرکردنی گرفتەکانی هەولێر و بەغدا لە سەرۆی ئەولەویەتەکانی چوار ساڵی داهاتووی ئێراق زانی.

بەرهەم ساڵح  بە ئاماژەدان بە بوونی گرفتی جۆربەجۆر لەم وڵاتە  وەک قەیرانی ئاو، کۆنترۆڵی سنوورەکان و ڕێکخستنی  چالاکی بازرگانی و توریسمی ئایینی و فەرهەنگی، داوای لە وڵاتانی دراوسێی ئێراق کرد  بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی تۆکمەوتەواو بە پێی ڕێزی بەرامبەر لەگەڵ ئێراق ، ڕێک بکەون.

پەرلەمانی ئێراق دووهەمی ئوکتوبەری دووهەزاروهەژدە بەرهەم ساڵحی وەک  سەرۆکی نوێی ئەم وڵاتە هەڵبژارد.

سەرپەیڤ