تشرینی دووه‌م 11, 2018 16:31 Asia/Tehran
  • ئاسیل نوجەیفی:ڕیاز بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان ئەهلی سوننەی ئێراق، تووشی شکست هاتووە

ڕێبەرێکی هاوپەیمانی ئەلقەراری ئێراق باسی شکست خواردنی عەرەبستانی سعودی کرد لەبابەت چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان ئەهلی سوننە لەم وڵاتە دا .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید، ی  لەندەن،  ئاسیل نوجەیفی لە  وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی دا وتی :  ڕیاز لەبەر داکۆکی هەندێ لە کەسایەتییەکان و پارتەکانی ئەهلی سوننە لە ئێراق  بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان سوننەکان لەم وڵاتە، بەرەوڕووی  شکست هاتووە.

نوجەیفی وتیشی: عەرەبستان  وایدەزانی  کە داکۆکی ماڵی لە هەندێ  لە کەسایەتی و پارتەکانی ئەهلی سوننە دەبێتە هۆی چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوانیان،  بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم کەسانە  وئەم پارتانە لەلایەن شارومەندانی ئێراقییەوە قەبووڵ نەکراوەن، ئەم چەشنە  داکۆکیانە  پێوەندی تاکەکەسین ێوان عەرەبستان لەگەڵ ئەم کەسانە لێک دەدرایەوە و شکستی ڕیاز لە چارەسەرکرانی ئەم ناکۆکیانە و  نەبوونی یەکێتی لە نێوان ئەهلی سوننەی لێ کەوتەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بەمەی  قۆناخی ئێستا شایەتی کۆبوونەوەی پارتەکانی سیاسی  بە پێی ئایین و ئەتن خوازی نییە، وتیشی :  هاوپەیمانی  پێشووی هێزەکانی ئەهلی سوننە  هیچکات  یارمەتییەکی نەکردوەتە کۆمەڵگەی ئەهلی سوننەی ئێراق  بەڵکوو زیانێکی زۆریش لەم کۆمەڵگەیە دەدات.