دانیشتنی هاوبەشی سەرۆکانی هێزە سێیانەکانی ئێراق
سەرۆکانی هێزە سێیانیەکانی ئێراق لە دانیشتنێکی هاوبەش دا سەبارەت بە خێراکردنەوەی ڕەوتی تۆکمە کردنی کابینە و ڕووداوە سیاسی و ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە بیروڕایان گۆڕیەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری مێهر و بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیوم بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و موحەمەدحەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە دانیشتنێکی هابوشەدا لە کوشکی سەلامی بەغدا هەوڵ بۆ تۆکمە کردنی کابینە و دانی پێڕستی وەزیرانی بە جێ ماو بە پەرلەمان بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانەیان لێک دایەوە . لەو دانیشتنەدا هەروەها سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی ئێراق و کردەوەی تاقمی تڕوڕیستی داعش و یەکەمین سەفەری ناوچەیی سەرۆک کۆماری ئێراق کە لە ەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە دەس پێی دەکرێت بیروڕایان گوڕیەوە . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق ڕایانگەیاند هەروەها لە ناوچە دیاریکراوەمان لە نەینەوا و کەرتی سنووری لە گەڵ سووریا بە هێزمەندیەوە جێگیرن و جێگیر بوونی ئەو هێزانە بە پێی پێویستیە ئاسایشیەکان و بە هاوئاهەنگی هێزەکانی دیکە ی ئێراق بە دی دێت .