تشرینی دووه‌م 11, 2018 20:49 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئێراق و میری کوێت

سەرۆکی ئێراق لەسەفەری خۆیدا بۆ کوێت لەگەڵ میری ئەم وڵاتە دیداری کرد و سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە و پەرەی هاوکارییەکانی دوولایەنە، وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی  ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی کوێت، سەباح ئەحمەدجابر سەباح  میری کوێت  نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە  لە نێو کۆشکی بەیان دا میوانداری بەرهەم ساڵح سەرۆکی ئێراق و شاندی هاوڕێی بوو .

عەلی جەراح  سەباح وەیری  کاروباری دیوانی میری کویت لەم بارەوە وتی : دوولایەن لەم دیدارەدا سەرباری  لێکدانەوەی پێوەندی دوو لایەنە لە بواری جۆربەجۆر لەوان  ڕێکارەکانی داکۆکی لە ئاسایش و سەقامی ئێراق بەمەبەستی پاراستنی یەکێتی و سەروەری نەتەوەیی ئەم وڵاتە و هەروەها بەهێزبوونی پێوەندی هاوپێوەند  بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم وتووێژیان کرد.

وەزیری کاروباری دیوانی کوێت وتیشی : لێکدانەوەی پرسەکانی جێی سەرنج و هاوبەش و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و نێودەوڵەتیش لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژی دوولایەنە لەم دیدارە دا بوو  .

ئەمەیەکەمین سەفەری  بەرهەم ساڵح سەرۆکی ئێراق بۆ کوێت لە کاتی بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئێراقە.

پەرلەمانی ئێراق  دووهەمی ئوکتوبەری 2018  بەرهەم ساڵحی وەک سەرۆکی نوێی ئەم  وڵاتە هەڵبژارد.

سەرپەیڤ