تشرینی دووه‌م 12, 2018 07:25 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە ئەندامانی داعش بەدەست هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق، ژمارێک لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق دوێنێ یەکشەممە بنکەو پێگەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لەسنووری هاوبەشی نێوان دوو وڵات و لەبەشی سوریادا کردە ئامانج کە بەهۆیەوە، لانیکەم بیست ئەندامی ئەو تاقمە تیرۆریستییە کوژران و یان بریندار بوون.

پێشتر هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا لەو ناوچەیە جێگیرکراون.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا گرووپی تیرۆریستیی داعش خۆی گەیاندۆتە سنورەکانی سوریاو عێراق، بەبڕوای شارەزایان و چاودێران، ئەو جم و جۆڵانە لە ڕۆژهەڵاتی سوریاو بەهاوکاریی ئەمریکا ئەنجامی گرتووە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی پاشماوەکانی داعش و ئامادەبوونی سەربازیی خۆیان لە سوریادا.